سلێمانی.. منداڵێك گیانی لەدەست دا

سلێمانی.. منداڵێك گیانی لەدەست دا


دوای مانەوەی لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی كچێكی تەمەن (سێ) ساڵ، كە دانیشتووی یەكێك لەگوندەكانی نزیك قەزای سەیدسادق بوو، گیانی لەدەستدا.


"بەرزان محەمەد"، لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی، بە(باسنیوز)ی راگەیاند:"دوێنێ پێنجشەممە، منداڵێَك كە باری تەندروستی زۆر خراپ بوو، بەبێهۆشی گەیاندرایە نەخۆشخانەكەمان و ئێمەش ئەوەی پێویست بێت لەرووی پزیشكییەوە، وەك چارەسەر بۆمان ئەنجامدا".


گوتیشی "ئەو منداڵە ناوی ئەسما مستەفا و تەمەنی سێ ساڵ بوو، بەوتەی كەسوكارەكەی لەرووداێكی نەخوازرا و دڵتەزێنی هاتوچۆ دووچاری ئەو حاڵەتی بێ هۆشیە بووە، بەڵام بەداخەوە دواتر گیانی لەدەستدا".


هاوكات بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، دوێنێ پێنجشەممە دوای ئەوەی لەگوندی مایندۆڵی نزیك قەزای سەیدسادق، باوكی ئەو كچە منداڵە، لەو كاتەی ئوتومبێلەكەی لێدەخورێت و دەگەڕێتە دواوە، بەڵام نازانێت كە كچەكەی لەدواوەیە، بۆیە لێیدەدات و بەو هۆیەشەوە ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی لێكەوتەوە.

bas news-
Top