توركیا بنكەكانی پەكەكە لە دەڤەری كانی ماسی بۆردومان دەكات

توركیا بنكەكانی پەكەكە لە دەڤەری كانی ماسی بۆردومان دەكات
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، بنكە و بارەگاكانی پەكەكەیان لە دەڤەری كانی ماسی سەر بە شارۆچكەی ئامێدی بۆردومان كرد.


ناسر ئیسماعیل شایەتحاڵ لەو دەڤەرە بە (باسنیوز)ی راگەیاند كە فرۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند جارێك بەسەر ئاسمانی دەڤەری كانی ماسیدا سووڕانەوە و دواتریش ناوچەكانی سەری دشێشا و هەلزێنا سەری بۆردومان كرد.


ناسر گوتی ئەو شوێنانەی بەر بۆردومانەكە كەوتوون، دوورن لە گوند و ئاواییەكان و كەسیان لێ ناژی، چونكە بەهۆی بوونی چەكدارانی پەكەكە و بەردەوامیی بۆردومانكردن هاووڵاتیان ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
bas news-
Top