چوار بەڕێوەبەری ناحیە لە سنووری پارێزگای هەولێردا دەستبەکار دەبن
(یاسین سەلیم مزووری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لەماوەری رابردوودا ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەنگی بۆ هەریەک لە بەڕێوەبەری ناحییەکانی هەریر، کەورگۆسک، حاجی ئۆمەران و سیدەکان دا و لە ئێستایشدا لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆدا فەرمانی دەستبەکاربوونیان بۆ دەرچووە.
دەشڵێ، لە ئێستادا بیرلەوەدەکرێتەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێ کە گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەڕێوەبەرکاندا بکرێ، بەڵام تا ئێستا بەتەواوەتی بڕیاری بۆ نەدراوە و هەر لەژێر هەڵسەنگاندان دایە.
جێی ئاماژەیە، (ئیحسان عەبدولقادر) بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان و (فەرزنگ ئەحمەد) بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران و (سائیب هاروون) بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی کەورگۆسک و (حامد ئیسماغیل) بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر دەستبەرکار دەبن
kdp-
