پێشمەرگە هێرشێکی داعشی لە رۆژهەڵاتی مەخمووردا تێکشکاند

 	 پێشمەرگە هێرشێکی داعشی لە رۆژهەڵاتی مەخمووردا تێکشکاند
هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی داعشی لە بەرزاییەکانی گڕاو لە رۆژهەڵاتی مەخمووردا تێکشکاند.

بەگوێرەی زانیاری ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە بەرزاییەکانی گڕاو لە رۆژهەڵاتی مەخمووردا هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و لە بەرانبەردا هێزی پێشمەرگەی کوردستان لێیان هاتنە دەست و تێکیان شکاندن.
بەگوێرەی زانیارییە سەرتاییەکان، تیرۆریستانی داعش کوژراو بریندارێکی زۆریان هەیە و لە بەرانبەر پێشمەرگەدا شکستیان برد و رایان کرد.
kdp-
Top