پێشمەرگە هێرشێکی داعشی لە رۆژهەڵاتی مەخمووردا تێکشکاند
بەگوێرەی زانیاری ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە بەرزاییەکانی گڕاو لە رۆژهەڵاتی مەخمووردا هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و لە بەرانبەردا هێزی پێشمەرگەی کوردستان لێیان هاتنە دەست و تێکیان شکاندن.
بەگوێرەی زانیارییە سەرتاییەکان، تیرۆریستانی داعش کوژراو بریندارێکی زۆریان هەیە و لە بەرانبەر پێشمەرگەدا شکستیان برد و رایان کرد.
kdp-
