سەرۆک بارزانی: سەربەخۆیی کوردستان پرسێکی نێوخۆیی نێوان ئێمە و بەغدایە

سەرۆک بارزانی: سەربەخۆیی کوردستان پرسێکی نێوخۆیی نێوان ئێمە و بەغدایە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) بۆ رۆژنامەی Frankfurter Allgemeine zeitung رایگەیاند کە، سەربەخۆیی كوردستان پرسێكی نێوخۆیی نێوان ئێمە و بەغدایە و پێوەندی بە ئێران و توركیاوە نییە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی Frankfurter Allgemeine zeitung رایگەیاند "سەربەخۆیی كوردستان پرسێكی نێوخۆیی نێوان ئێمە و بەغدایە و پێوەندی بە ئێران و توركیا نییە".

(سەرۆک بارزانی) رایگەیاند، "ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ ئەم پرسە پێچەوانەی پرەنسیپی دیموكراسی و مافی مرۆڤ نییە و بۆ ئەم كارەش پێویستمان بە مۆڵەتی ھیچ كەسێك نییە".
(سەرۆك بارزانی) رۆژی 3 حوزەیرانی 2014 لە سەردانێك بۆ پەرلەمانی كوردستان داوای ئەنجامدانی ریفراندۆم لە بارەی سەربەخۆیی كوردستانی كرد.

لە وتەیەكدا بۆ ئەم مەبەستە داوای كرد پەلە بكرێت بۆ دەرچوواندنی یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی كوردستان، وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە بارەی مافی چارەی خۆنووسین.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ رۆژنامە ئەڵمانیاییەکە راشیگەیاند، سەردەمی حكوومەتێكی ناوەندی لە عێراق بەسەرچوو، ئێستا كاتی دیاریكردنی چارەنووسی خۆمانە.
(سەرۆک بارزانی) ھەروەھا ستایشی (رەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆككۆماری توركیای كرد كە لە ھەموو سیاسەتوانانی توركیا بوێرتر بووە لە ھێنانە دی پرۆسەی ئاشتیی، بەڵام بەداخەوە ھەندێ گۆڕانكاری ھاتوونەتە ئاراوە، داواشی كرد لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی (سەڵاحەدین دەمیرتاش) و هەڤاڵانی ئازاد بكرێن.
kdp-
Top