ڕاپه‌رین.. كه‌سێك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا
كاروان مه‌حموود،گوته‌بێژى پۆلیسى راپه‌ڕین راى گه‌یاند:"ئه‌و هاووڵاتیه ناوی (س.ب) و ته‌مه‌نى 36 ساڵه‌و پیشه‌ى (كاسب) و دانیشتووی شاره‌دێى چوارقورنه بووه".
گوتیشى:" دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایى، به گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی دوێنێ شه‌و پێنجشه‌ممه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی به چه‌كی جۆری (ده‌مانچه) فیشه‌كێكی له‌سه‌ری خۆی داوه و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه".
ناوبراو ڕوونیشیكرده‌وه كه له‌سه‌ر رووداوه‌كه كه‌سێكی نزیك كۆچكردووه‌كه ده‌ستگیركراوه له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ش رێكاری یاسایی گیراوه‌ته‌به‌ر و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستى پێكردووه.
باس‌نیوز
