مەسروور بارزانی لەگەڵ نێردەی ئەڵمانیا بۆ سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆ بووەوە
له دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق به‌گشتی و ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی مووسڵ و چۆنیه‌تیی گه‌ڕانه‌وه و نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ره‌كان تاوتوێ كران.
ههاوکات هه‌ردوولا جه‌ختیان له ده‌ستپێكردنی دایه‌لۆگی جیدی به مه‌به‌ستی دروستكردنه‌وه‌ی متمانه له نێوان گشت پێكهاته‌كانی پارێزگای مووسڵ كرده‌وه و په‌یوه‌ست به چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه دوای ده‌ركردنی داعش مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به گرنگیی هه‌بوونی رێككه‌وتنێكی سیاسی هاوته‌ریبی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنێكی سیاسی له نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌كرێت، دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌وانه‌یه ئه‌و كێشه و ته‌نگژه سیاسییانه‌ی پێش داگیركردنی داعش له شاره‌كه‌دا هه‌بوون، جارێكی دیكه ده‌ربكه‌ونه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا، گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی دابینكردنی سه‌قامگیری و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه ڕزگاركراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه و نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان كرا.
قاره‌مانێتیی و قوربانیدانه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش به‌رز نرخێندران و هاوكاری و یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه جەختیان لەسەر کرایەوە.
باسنيوز
