چالاكوانێكى كورد له ئه‌ڵمانیا بۆ وه‌رگرتنى خهلاتێكى نێوده‌وڵه‌تى كاندید ده‌كرێت
ئه‌حمه‌د سلێمان جاف، كه به‌مه‌به‌ستى درێژه‌دان به خوێندنى بالا له ئه‌ڵمانیا ده‌ژى،ڕاىگه‌یاند :" له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوودا كه هاتمه ئه‌ڵمانیا، ده‌ستم به‌كارى ڕێكخراوه‌یی و خێرخوازى كرد و له كه‌مپه‌كان و فه‌رمانگه‌كاندا هاوكارى په‌نابه‌رانم ده‌كرد و كارى وه‌رگێڕانم ده‌كرد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه پێشتر له عێراق له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا كارى كردووه و دواجار جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕێكخراوى ئایرێكس بووه له هه‌ولێر، گوتیشی :" سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانه‌كاندا به ئینگلیزی قسه‌م ده‌كرد و ورده ورده له‌گه‌ڵ كۆرسه‌كاندا توانیم فێری زمانى ئه‌ڵمانیش ببم و ئێستاش له یه‌كێك له ڕێكخراوه‌كاندا كارى خێرخوازى ده‌كه‌م".
ئه‌و چالاكوانه كورده، كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ى ماسته‌ره له كارگێڕى كار، گوتیشی :" له‌و ماوه‌یه‌دا میدیا ناوخۆییه‌كانى ئه‌ڵمانیا چه‌ند جارێك چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا كردم، ئه‌وه‌ش وایكرد له‌سه‌ر ئاستى ئه‌م هه‌رێمه‌ى تیایدا ده‌ژیم و له‌سه‌ر ئاستى ئه‌ڵمانیاش بناسرێم، بۆیه پێش ماوه‌یه‌ك چالاكوانێكى ئه‌ڵمانى سه‌ردانی كردم و دواى چاوپێكه‌وتنێكى دوور و درێژ، پێیڕاگه‌یاندم كه ناوم به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ خه‌ڵاتى نێوده‌وڵه‌تى (ئۆڵف پالمه) و دواتر په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردم، كه كاندیدكردنهكهم قبووڵ كراوه و بڕیاریشه له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا، خه‌ڵاته‌كه دابه‌ش بكرێت".
خه‌ڵاتى "ئۆڵف پالمه" خه‌ڵاتێكى نێوده‌وڵه‌تى ساڵانه‌یه و بریتییه له بڕوانامه‌یه‌ك و 75 هه‌زار دۆلار، ئه‌م خه‌ڵاته له مانگى شوباتى 1978 دامه‌زراوه و سندووقى ئۆڵف كه خێزانى ئۆللف پالمه و پارتى سۆسیالیستى دیموكراسى سویدی وه‌ك یادكردنه‌وه‌ى (ئۆلف پالمه) سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى سوید، ده‌یبه‌خشێت.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى پێشتر ئه‌و خه‌ڵاته‌ى پێبخشراوه، كۆفى ئه‌نان، ئه‌میندارى گشتى پێشووترى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ریگرتووه.
باس‌نیوز
