وەستا ڕەسووڵ: سوپای عێراق بۆ هێرشکردنە سەر حەویجە ئامادەکاری دەکات
وەستا رەسووڵ، رایگەیاند: "پێشووتر لەسەر ئازادکردنەوەی حەویجە لەگەڵ بەغدا قسەمان کردووە و شتی نوێ لە نێوان ئێمە و بەغدا بۆ هێرشکردنە سەر حەویجە نییە، بەڵام ئاگادارین سوپای عێراق خەریکی ئامادەکارین بۆ هێرشکردنە سەر حەویجە، گوتی: "هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ئامادەباشی تەواو دایە بۆ ئەگەری هەر هێرشیک بۆ سەر حەویجە".
ئەوەشی خستەرڕوو، نزیکی 2500 چەکداری داعش لەناو شاری حەویجەن و ژیان و گوزەرانی خەڵکی حەویجە زۆر خراپە.
باسنیوز
