خورماتوو.. بەهۆی بۆمبێکەوە پێشمەرگەیەک شەهید دەبێت

 خورماتوو.. بەهۆی بۆمبێکەوە پێشمەرگەیەک شەهید دەبێت
لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی خورماتوو، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی دانراوە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش، سێ پێشمەرگە و سەربازی عێراقی

شەهید و بریندار بوون.

محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامییەتی شارۆچکەی خورماتوو رایگەیاند، بۆمبەکە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 22.2.2017 لە نزیک گونجی لەزگە تەقیوەتەوە.

بە گوتەی محەمەد فایەق، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەکەوە، پێشمەرگەیک شەهید بوو و پێشمەرگەیەک و سەربازێکی سوپای عێراقیش بریندار بوون، کە سەربازەکەش کوردی خەڵکی ناوچەکەیە.

بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامییەتی شارۆچکەی خورماتوو ئاماژەی بەوەش کرد، کە چەکدارانی داعش لەکاتی ئاڵوگۆڕی هێزەکان، دزە دەکەنە ناوچەکە و بۆمب و تەقەمەنی لەسەر رێگاکان دادەنێن.

خورماتوو شارۆچکەیەکی کوردستانییە و کەوتووەتە باشووری پارێزگای کەرکووک، لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینە.












باسنیوز
Top