کرماشان.. گەنجێکی دیکەی کورد لەسێدارە درا
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) دوێنێ چوارشەممە 2017 -2- 22 هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری کامیاران بەناوی "فەرشید سەجادی ئەسڵ" و تەمەن 28و کوڕی عەزیم لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لە زیندانی "دیزڵئاوا"ی کرماشان لەسێدارە دراوە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە ساڵی 2015 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاشان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" مەحکووم کرا.
لە سەرەتای ساڵی 2017ەوە هەتا ئێستا لە زیندانەکانی ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات 24 هاووڵاتیی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لەسێدارە دراون.
باسنيوز
