کرماشان.. گەنجێکی دیکەی کورد لەسێدارە درا

 کرماشان.. گەنجێکی دیکەی کورد لەسێدارە درا
لە درێژەی ڕەوتی سێدارەی هاووڵاتییانی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامیاران لە کرماشان، لەسێدارە درا.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) دوێنێ چوارشەممە 2017 -2- 22 هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری کامیاران بەناوی "فەرشید سەجادی ئەسڵ" و تەمەن 28و کوڕی عەزیم لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لە زیندانی "دیزڵ‌ئاوا"ی کرماشان لەسێدارە دراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ساڵی 2015 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاشان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" مەحکووم کرا.

لە سەرەتای ساڵی 2017ەوە هەتا ئێستا لە زیندانەکانی ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات 24 هاووڵاتیی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لەسێدارە دراون.








باسنيوز
Top