دەزگای خێرخوازیی بارزانی 32 ھەزار و 500 لیتر نەوت بەسەر ئاوارەکاندا دابەش دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 23/2/2017، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ھەماھەنگیی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق جلوبەرگی زستانەیان بەسەر 497 خێزانی کەمپەکانی دیبەگە دابەش کرد، ھەر لە ھەمان ڕۆژدا گروپی خۆبەخشی (ڕێنع بێمە للإغاپە والتنمیە البشریە) خواردنی وشکی بۆ ئاوارەکانی کەمپەکانی دیبەگە دابین کرد، کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەر 312 خێزانی ئاوارەدا دابەش کرا.
کەمپەکانی دیبەگە دەکەونە سنووری پارێزگای ھەولێر و تایبەتن بە ئاوارەکانی نەینەوا و دەوروبەری، کەمپەکان لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەڕێوە دەبرێن.
ھاوکات ھەر ئەمڕۆ چوارشەممە تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی جلوبەرگییان بەسەر 3 ھەزار منداڵی ئاوارەی نیشتەجێی پارێزگای موسڵ دابەش کرد، جلوبەرگەکان لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی ھاوبەشدا لەگەڵ unicef بۆ منداڵەکان دابین کرابوون.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی و unicef بەمەبەستی پشتیوانی کردنی منداڵان و گەیاندنی یارمەتی پێیان، پرۆتۆکۆڵێکییان ئیمزا کرد، کە تیایدا 30 ھەزار منداڵ سودمەند دەبن.
ئەمڕۆ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی ھاوکاریکردنی زیاتری ئاوارە و پەنابەران لە وەرزی زستاندا و بە ھەماھەنگیی UNHCR بڕی 32 ھەزار و 500 لیتر نەوتیان بۆ 32 و ھەزار و 58 خێزانی پەنابەری کوردستانی ڕۆژئاوا دابین کرد.
لە رۆژانی رابردوودا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی UNHCR سۆپایان بەسەر 66 خێزانی پەنابەر لە کەمپی کەورگۆسک دابین کرد.
کەمپی کەورگۆسک دەکەوێتە سنووری پارێزگای ھەولێر و تایبەتە بە پەنابەرانی کوردستانی ڕۆژئاوا، لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەڕێوە دەبرێت.
باسنيوز
