په‌روه‌رده مه‌لزه‌مه و وانه‌ى تایبه‌ت له مامۆستایان قه‌ده‌غه ده‌كات
له نووسراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رێتى په‌روه‌رده‌ى كفرى كه به ژماره 878 له 19/2/2017 ده‌رچووه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، هاتووه : " سه‌رجه‌م مامۆستایان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌كارهێنانى مه‌لزه‌مه له نێو قوتابخانه‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه و بۆ هیچ مامۆستایه‌ك نییه ڕیكلام بۆ مه‌لزه‌مه بكات و به‌پێچه‌وانه‌وه تووشی ڕێكاریی یاسایی ده‌بێته‌وه".
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بسه‌لمێت هه‌ر مامۆستایه‌ك قوتابییه‌كانى ناچار ده‌كات مه‌لزه‌مه بكڕن، ئه‌وكات تووشی لێپرسینه‌وه‌ى توند ده‌بێت.
له نووسراوێكى دیكه‌دا كه به‌ژماره 879 له 19/2/2017 ده‌رچووه، هاتووه " هیچ مامۆستایه‌ك بۆى نییه وانه‌ى تایبه‌ت به قوتابیانى خۆى بڵێته‌وه، واتا وتنه‌وه‌ى وانه‌ى تایبه‌ت له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه به قوتابیان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و به‌شی یاسایی په‌روه‌رده ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر مامۆستایه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر پابه‌ندى بڕیاره‌كه نه‌بێت".
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه "كارگێڕى قوتابخانه‌كان به‌رپرسن له بنه‌بڕكردنى ئه‌م دیارده ناشیرینه و پێویسته به‌دواداچوونى بۆ بكات، له حاڵه‌تى بوونى هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك به‌شی یاسایی په‌روه‌رده ئاگادار بكرێته‌وه".
bas nnews-
