گەرمیان.. لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا منداڵێک بووە قوربانی
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، تێدا ھاتووە: "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 22/2/2017 لە گەڕەکی شاکەلی شارەدێی ڕزگاری، کاتژمێری 5:00 ئێوارە، لە ڕوداوێکی ھاتوچۆ، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان بە ناوی لاڤە سلاح جەوھەر، بە سەختی بریندار بوو".
ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "بەھۆی سەختی برینەکەیەوە، ئەو منداڵە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا".
bas news-
