خوێندنی باڵا: پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له‌كۆلێژه پزیشكیه‌كان گۆڕانكاریان تێدا ده‌كرێت
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند، ئه‌ركی بۆرده‌كه داڕشتنی میكانزمێكی گونجاوه بۆ گه‌شه‌پێدانی پڕۆسه‌ی خوێندن و ڕاهێنان له‌سه‌رجه‌م به‌شه پزیشكیه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.
بۆرده‌كه سه‌رپه‌رشتی گۆڕانكارییه‌كانی سیستمی خوێندن له كۆلێژه پزیشكیه‌كان (پزیشكی گشتی، ده‌رمانسازی، پزیشكی ددان، په‌رستاری و زانسته ته‌ندروستیه‌كان) ده‌كات .
د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتی "خوێندن و ڕاهێنانی پزیشکی لە چەند ساڵی ڕابردودا گۆڕانکاری گەورەو گرنگی تێدا کراوە و، بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاش ڕۆڵی گرنگی هەبوە لەو گۆڕانکارییانە و ئاستی پزیشکی لە وڵاتانی دنیا گەیاندۆتە قۆناغێکی زۆر پێشکەوتوو".
وتيشى "وتیشى ئامانجى سەرەکیمان لە جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژەیە پێگەیاندنى پزیشکی سەرکەوتو و بەئاگا لە گۆڕانکارییە زانستیەکان بۆ کۆمەڵگەکەمان".
xandan -
