ئەمریکا... سیمینارێک لەسەر ده‌وڵه‌تی عێراق و کۆماری کوردستان ساز ده‌كرێت
په‌یمانگەی هوودسون له ئه‌مریکا سیمینارێک به ناوی، ده‌وڵه‌تی عێراق و کۆماری کوردستان له دوای داعش ڕێکده‌خات.
په‌یمانگەی هوودسونی ئه‌مریکی له ڕۆژی ٢٣ی شوبات سیمینارێک به ناونیشانی ده‌وڵه‌تی عێراق و کۆماری کوردستان له دوای داعش ڕێکده‌خات.
له‌و سیمیناره‌دا ژمارەیەک نووسه‌رو شاره‌زای جیهانی وته‌یان ده‌بێ و به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له واشنتۆنیش له یه‌کێک له په‌نێڵه‌کاندا به‌شدار ده‌بێت.
په‌یمانگەکه ده‌ڵێ، له ماوه‌یه‌کی کورتی داهاتوودا داعش له عێراق کۆتایی پێ دێت، به‌ڵام کێبرکێکان له‌وێ کۆتای‌یان نایه‌ت.
له په‌نێڵه‌کاندا ته‌وه‌رێکی گرنگ باسکردنی گرنگی کوردستان ده‌بێ بۆ جیۆسیاسه‌تی ئه‌مریکا
payamner-
