لیژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان: پرۆسەی دادگایی کردنی باسیمە دەروێش بێلایەنی دەسەڵاتی دادوەریی دەسەلمێنێت
لیژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت به پرۆسەی دادگایی کردنی باسیمە دەروێش بەیاننامەیەکی دەکرد. ئەمەش دەقی بەیاننامەکەیه:
"ماوەیەکە چەندین لایەن و رێکخراوی بیانی و ناوخۆ تۆمەتی نادروست دەخەنە پاڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەیسی (باسیمە دەروێش) و گومان دەخەنە سەر دادپەرورەی دادگاکانی ھەرێم، حکومەتی ھەرێمیش بە رێگا یاساییە پەیڕەو کراوەکان مامەڵەی لەگەڵ کەیسەکە کردووە و ناوبراو وەک ھەر دەستگیرکراوێک ھەموو مافێکی یاسایی ھەبوو ولەم بارەوە دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، دوای ھەڵپەساردنی چەندین دانیشتن رۆژی ٢١/٢/٢٠١٧ تەرخان کرا بۆ پرۆسەی دادگایی کردنی ناوبراو کە بە شێوەیەکی ئاشکرا و بە ئامادەبوونی جێگری داواکاری گشتی و نوێنەرانی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر و یۆنامی و رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی و چەندین رێکخراوی تایبەت بە کاروباری ئێزیدییەکان بەڕێوەچوو.
لیژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە کەیسەکە ئەمە دەقەیەکەتی:
رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢١/٢/٢٠١٧ لە دادگای تاوان/٢ ی ھەولێر پرۆسەی دادگایی کردنی تۆمەتبار (باسیمە دەروێش) کە بەپێی ماددە (٣) بڕگە (٧)ی یاسای دژە تیرۆر ساڵی ٢٠٠٦ دەستگیر کرابوو، دادگاکە بە سەرۆکایەتی دادوەر فازل عەباس و ئەندامیەتی دادوەران زرار ھەرکی و دادیار حەمید بەڕێوەچوو، پاش وەرگرتنی ئیفادەکان لە تۆمەتبار، دادگا ھەڵسا بە دانانی ماددە (٢) بڕگە (٨) کە بریتییە لە داپۆشینی تاوان (تستر) لە جیاتی ماددە (٣) بڕگە (٧)ی یاسای دژە تیرۆر کە بریتییە لە ھەبوونی پەیوەندی بە گرووپە تیرۆریستییەکانەوە. جێگری داواکاری گشتی داوای کرد کە ناوبراو ئازاد بکرێت بەپێی ماددە (دوو) بڕگە (ج) لە یاسای بنەماکانی دادگایی سزای عێراقی ژمارە (٢٣ی ساڵی ١٩٧١)، پاش گفتوگۆی سەرۆک و ئەندامانی دادگاکە و لەبەر نەبوونی بەڵگەی تەواو لەسەر تاوانی ناوبراو، بڕیار درا بە ئازادکردنی (باسیمە دەروێش) و بڕیارەکەش قابیلی تەمیزە لە دادگای تەمیز لە ماوەی ٣٠ رۆژدا، پاش پەسەند کردنی لە دادگای تەمیز بڕیارەکە پلەی تەواو وەردەگرێت (الدرجە القگعیە) و تاوانبار ئازاد دەکرێت، بەڵام ئەگەر دادگای تەمیز بەپێچەوانەوە بڕیاری دادگای تاوانی پەسەند نەکرد ئەوا ناوبراو سزا دەدرێت بەپێی یاسا، بۆیە تا دادگای تەمیز بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات ناوبراو لە دەمێنێتەوە لە بنکەی چاکسازی.
لە کاتی مانەوەی لە بنکەکانی گرتن و گواستنەوە باسیمە دەروێش ھەموو مافێکی یاسایی ھەبوو، دیارە پرۆسەی دادگایی کردن لە ھەر سیستەمێکی یاسایی لە ھەر وڵاتێکدا بێت قورسە و کاتی زۆری دەوێ بەتایبەتی ئەگەر ھاتوو کەیسەکان پەیوەندییان بە ئاسایشی نیشتمانییەوە ھەبێت، سیستەمی یاسایی ھەرێمی کوردستان چەند رێوشوێن و رێکاری یاسایی ھەن پێویستە کە پەیڕەو بکرێن لە کاتی یەکلا کردنەوەی کەیسەکاندا، بۆیە لایەنە پەیوەندیدارەکان وەک ھەر دەستگیرکراوێک مامەڵەیان لەگەڵ کەیسی باسیمە دەروێشدا کردووە و ھەموو مافێکی یاسایی پێ بەخشراوە بەپێی یاسا وەک دابینکردنی پارێزەر و رێگادان بە سەردانی کەسوکاری، ھەروەھا رێکخراوە مرۆییەکانیش بە بەردەوامی سەردانیان کردووە و بەدواداچوونی وردیان بۆ ئەم کەیسە کردووە.
سیستمی یاسایی لە کوردستان رێرەوی خۆی گرتووە و دەسەڵاتی دادوەری بێلایەنە و پابەندە بە جێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی پرنسیپەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی، ھەرچەندە کەیسی (باسیمە دەروێش) لەلایەن چەند ریکخراوێک زیاتر لە قەبارەی خۆی گەورە کرابوو، بەڵام دامودەزگا پەیوەندیدارەکان رێگاخۆشکەر بوونە بۆ ئەوەی مافی یاسایی ھەموو ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەدات و بەبێ جیاوازی مسۆگەر بکەن."
payamner-
