خێزانی میری کوردانی ئێزدی کۆچی دوایی کرد

 خێزانی میری کوردانی ئێزدی کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە (22\2\2017)، دایکە (ترکو جندی)، هاوسەری میر تەحسین بەگ، میری کوردانی ئێزدی، کۆچی دوایی کرد و بڕیارە لە کوردستان و دەرەوەی کوردستانیش پرسەی بۆ بگێڕدرێت.

لەمبارەوە، نایف ڕەشۆ ئیدۆ، کەسایەتیی کوردی ئێزدی، ڕایگەیاند: “دایکە (ترکو جندی) کە دەکاتە خێزانی میر تەحسین بەگ و دایکی (حازم تەحسین بەگ، زیاد تەحسین بەگ، سەربەست تەحسین بەگ و عیسمەت تەحسين بەگ) کۆچی دوایی کرد”.

بڕیارە لە شاری (سەلێ) لە ئەڵمانیا، ڕۆژی پێنج شەممە (23/2/2017) پرسەکەی بەڕێوە بچێت و میر تەحسین بەگ لە پێشوازیی میوانان دەبێت، هەر بۆ ئەو مەبەستە بڕیارە میر سەردانی کوردستان بکاتەوە و لە کوردستانیش پرسەی بۆ دادەنرێت.














باسنیوز
Top