بەرهەم ساڵح بۆ جاری سێیەم بەشداریی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ناکات

 بەرهەم ساڵح بۆ جاری سێیەم بەشداریی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ناکات
بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک جێگری دووەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکەی ناکات.

رۆژی چوارشەممە 22.2.2017، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەسەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی بۆ گڤتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە ھەشت خاڵییەکەی یەکێتی کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی ئەنجام دراوە و بە پێی زانیارییەکانیش، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن و دەنگدانە لەسەر پڕۆژە ھەشت خاڵییەکەی حیزبەکەیان بۆ چارەسەری دۆخی سیاسی و دارایی ھەرێمی کوردستان.

بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی بۆ جاری سێیەم بەشداریی کۆبوونەوەکەی نەکردووە، هەروەها شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و نەجمەدین کەریم بەهۆی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات، ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون.

بەرهەم ساڵح لە دوو کۆبوونەوەی پێشتری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیش بەشداری نەکردووە.





















باسنيوز
Top