لایەنە سیاسییە كوردستانییەكانی كەركووك كۆ بوونەوە

 لایەنە سیاسییە كوردستانییەكانی كەركووك كۆ بوونەوە
لایەنە سیاسییە كوردستانییەكانی كەركووك، بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك، لە بارەگای لقی كەركووكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كۆ بوونەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێكی كۆبونەوەی لایەنە كوردستانییەكانی كەركووك، تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی شوباتی 2017، لە بارەگای لقی كەركووكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، لایەنە سیاسییە كوردستانییەكانی كەركووك كۆ بوونەوە.

ڕاگەیاندراوەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كە لە كۆبونەوەی ئەمڕۆدا باس لە دووپاتكردنەوە لە پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەكرێت، لە گەڵ سەرجەم پارێزگاكانی عێراق، لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا.

هاوكات ڕاگەیاندراوەكە هێما بۆ ئەوەش دەكات، كە لە كۆبونەوەكەدا چۆنیەتیی بەرز ڕاگرتن و یادكردنەوەی بۆنەكانی مانگی ئادار لە كەركووك تاوتوێ دەکرێن و جەخت لە تەبایی و یەكڕیزی لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان لە كەركووك و هەمائەنگی لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەكان دەكرێتەوە.















باسنیوز


Top