84 چەكداری داعش لە سنووری حەویجە دەستگیر كران

 84 چەكداری داعش لە سنووری حەویجە دەستگیر كران
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای داقووق ڕای دەگەیەنێت، 84 چەكداری داعش لەناو كەمپەكانی سنووری حەویجە دەستگیر كران.

عەقید كاوە غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای داقووق ڕایگەیاند: "هێزە ئەمنییەكانی داقووق و هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری داقووق بە هەماهەنگیی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس، دوای كۆكردنەوەی كۆمەڵێك زانیاری و پشتڕاستكردنەوەیان، 84 چەكداری داعشیان لە كەمپی سنووری حەویجە دەستگیر كران".

ئاماژەوەی بەوەش کردووە کە ئەو چەکدارانە دە ڕۆژ لەمەوبەر دەستگیر کراون و پاش لێکۆڵینەوە و دڵنیابوون لە تۆمەتباربوونیان هەواڵەکە بڵاو کراوەتەوە.

گوتیشی: "ئەو چەكدارانەی داعش بەپێی مادەی 4ی تیرۆر داواكراو بوون، دوای ئەوەی لە سنووری دیالە و دەوروبەری چەكدارانی داعش تێكشكێنران، بۆیە لەگەڵ خێزانەكانیان بە لێشاو ڕوویان لە كەركووك كردووە، ئەو كەسانەی كە دەستگیر كراون 99.9%یان لە نەتەوەی عەرەبن، تەمەنیان لە 14 ساڵ بۆ سەرەوەیە و لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کەسانە دەستی پێ کردووە".

قەزای حەویجە دوای هاتنی داعش بۆ عێراق لە ساڵی 2014 داگیر كرا، بە یەكێك لە شوێنە ستراتیژییەكانی داعش دادەنرێت كە تا ئێستا لەژێر دەسەڵاتی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعشەو ڕزگار نەكراوە.














باسنیوز
Top