سەرۆك بارزانی: چارەنووسی هەرێمی كوردستان مایەی گەشبینییە

سەرۆك بارزانی: چارەنووسی هەرێمی كوردستان مایەی گەشبینییە
سەرۆك بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، رای گەیاندووە كە هەرێمی كوردستان لە هاوكێشە گەرمە سیاسییەكانی جیهاندا قورسایی خۆی هەیە و چارەنووسی هەرێمی كوردستانیش مایەی گەشبینییە.



سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی: ئامادەیی و كاریگەریی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەی ئاسایشی جیهانی لە میونشن و گفتوگۆكردن لەگەڵ كەسایەتی و شاندی وڵاتە كاریگەرەكانی جیهان لەبارەی رەوشی ناوچەكە و چارەنووسی هەرێمی كوردستان، مایەی گەشبینییە.



لە بەشێكی دیكەدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت "ئەم سەنگە قورسەی كوردستان لە هاوكێشە گەرمە سیاسییەكانی جیهاندا، بەرهەمی ئیرادەی ئازادیخوازیی و قوربانیدانی رۆڵەكانیەتی."



سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە یاوەریی شاندێکی سیاسی و سەربازیی هەرێمی لە 2017- 2- 17ەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژە لە کۆنفرانسی ئەمنەیتیی میۆنشن لە ئاڵمانیا بەشدارییان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای چەند وڵاتی جیهان دیدار و چاوپێکەوتنی کرد و هاوکات دوێنێ ئێوارە بە فەرمی لە کۆشکی ئێلیزێ فەرەنسا لەلایەن فرانسوا ئۆلاند سەرکۆماری ئەو وڵاتەوە پێشوازیی لێکرا و دیدار و چاوپێکەوتنیان ساز کرد.












باسنیوز
Top