په‌رله‌مانی توركیا هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په‌ی له په‌رله‌مانتاریی دوورخسته‌وه
په‌ڕله‌مانی توركیا له‌ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكردوه، به‌پێی ده‌ستور فیگه‌ن یوكسه‌كداغ له په‌رله‌مانتاری دوورخراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ری حورییه‌ت-ی توركی یوكسه‌كداغ به‌بیانووی په‌سه‌ندكردنی سزاكه‌ی له‌لایه‌ن دادگای باڵاوه بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانتاری دراوه له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان.
بریاره‌كه له‌لایه‌ن عایشه‌نور باخچه‌كاپیلی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خوێندرایه‌وه‌و به‌هۆی ناڕازیبونی په‌ڕله‌مانتارانی هه‌ده‌په له‌دژی ئه‌و بڕیاره دانیشتنی په‌رله‌مان بۆماوه‌یه‌كی كاتی ڕاگیرا.
فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، له چواری مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوو له ئه‌نقه‌ره له لایه‌ن هێزه ئه‌منیيه‌كانی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ركرا و دواتر گواسترایه‌وه بۆ زیندانی كاندیرا سه‌ر به پارێزگای كوجائه‌لی.
داواكاری گشتی شاری وان له‌باكوری كوردستان، پێشتر داوای زیندانی هەتاهه‌تایی كردبوو بۆ فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په، به تۆمه‌تی "تێكدانی یه‌كێتی و یه‌كگرتوویی وڵات و پڕوپاگه‌نده‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی".
لێپرسینه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی وان له سه‌ر وتاره‌كانی یوكسه‌كداغ بوو كه له میتینگه‌كانی 11 ی نیسان و 30 كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2015 و پێنجی ئاداری 2016 بوو.
به پێی دۆسیه‌كه فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، له وتاره‌كانیدا پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه كردووه‌و له قسه‌كانیدا وه‌كو په‌ڕله‌مانتار پشتیوانی له به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری كردووه بۆ باكوری كوردستان.
xandan -
