شه‌ڕڤانێكی ئه‌مریكی: سه‌رنجڕاكێشی شه‌ڕه‌كانی یه‌په‌گه وایلێكردم ببم بهشهڕڤان
جیزیم بیالیسی، ناسراو به ئازاد شۆڕش، ته‌مه‌ن 31 ساڵ، خه‌ڵكی شاری دیترویت-ی ئه‌مریكایه‌و به‌شداری له‌ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات كردووه بۆڕزگاركردی ڕه‌قه له‌ده‌ستی داعش.
له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه‌ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئهوشهڕڤانه ئه‌مریكییه باسله‌وه‌ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی له‌ناو سوپای ئه‌مریكا كۆتاییهاتووه له‌كۆلیژی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستی به‌خوێندن كردووه‌و دواتر كاری له‌یه‌كێك له‌كۆمپانیاكانی نه‌وت كردووه.
له‌سه‌ر چوونی بۆناو ڕیزه‌كانی یه‌په‌گه، جیزیم بیالیسی ده‌ڵێت" خۆڕاگری و به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه له‌دژی هێرشه‌كانی داعش كاری لێكردووه‌و له‌ساڵی 2015 چووه‌ته ڕۆژئاوای كوردستان و بووه بهشهڕڤان.
جیزیم، به‌شداری له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕزگاركردنی شه‌دادی له‌كانتۆنی جه‌زیره‌و سلوك، لهگرێسپی كردووه‌و ئێستاش به‌شداره له‌ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات بۆدابڕین و ڕزگاركردنی ڕه‌قه له‌تیرۆریستانی داعش.
جیزیم بیالیسی ده‌ڵێت، كاتێك سه‌ربازبووه له‌ناو له‌شكری ئه‌مریكا چاودێری شه‌ڕه‌كانی جیهانیان كردووه، "به‌ڵام شه‌ڕی شۆڕشگێری یه‌په‌گه له‌دژی تیرۆریستانی داعش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو به‌وهۆیه به‌شداریمكرد".
"به‌رخودانی كۆبانی كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو شه‌ڕڤانان تاكتیكی به‌هێزیان له‌دژی داعش جێبه‌جێده‌كرد له‌شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان، ئه‌مه زۆر سه‌رنجڕاكێش بوو لای من"شه‌ڕڤانه ئه‌مریكییه‌كه وای وتووه.
جیزیم هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"بۆ پاراستنی ژیانی گه‌لی كورد بووم به شه‌ڕڤان و ئێستا له‌ناو ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات ئێمه هاوكاری ته‌ندروستی شه‌ڕڤانان ده‌كه‌ین".
xandan -
