وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه: به‌بڕی دوو ملیار دۆلار پرۆژه‌مان له‌بواری جێبه‌جێكردندایه
ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌مه‌راسیمی ده‌ستپێكردنی دیداری ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌هه‌ولێر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، سه‌رباری بوونی قه‌یرانه‌كان، ئێستا به‌بڕی 2 ملیار دۆلار پرۆژه‌یان له‌بواری جێبه‌جێكردندایه.
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن وتیشی"له ته‌مه‌نی كاركردنی وه‌زاره‌تماندا هه‌زاران پرۆژه‌ی ئه‌ندازیاریمان جێبه‌جێ كردووه‌و رۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی كوردستاندا".
دیداری ئاوه‌دانكردنه‌وه ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر ده‌ستی پێكردوو ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وامده‌بێت و پانێله‌كانی له‌هۆڵی رۆشنبیری زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌به‌شداری پسپۆڕانی ناوخۆیی و بیانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
xandan -
