ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات؛ شه‌ڕڤانان دوو گوندی تریان كۆنتڕۆڵكرد
له‌چوارچێوه‌ی قۆناغی سێیه‌می ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات بۆڕزگاركردنی ره‌قه له‌ده‌ستی داعش، شه‌ڕڤانان هه‌ردوو گوندی قویتار و ئه‌بو واحی-یان له‌داعش پاككرده‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ری فه‌رمی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، كاتژمێر 12:00 نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شه‌ڕڤانان له‌میحوره‌ی مه‌كمه‌ن گوندی قویتار-یان له‌باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕه‌قه ڕزگاركردووه‌و دوو چه‌كداری داعش-یان كوشتووه.
هه‌روه‌ها له‌میحوره‌ی بیرهبا، شه‌ڕڤانان له‌كاتژمێر 03:30 دوای شه‌ڕێكی سه‌خت له‌گه‌ڵ داعش توانیویانه گوندی ئه‌بو واحی ڕزگاربكه‌ن و ژماریه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌سته‌به‌سه‌ردا بگرن و شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامه.
قۆناغی سێیه‌می ئۆپه‌راسیونی توڕه‌یی فورات بۆ ڕزگاركردنی ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ڕه‌قه و دابڕانی ئه‌وشاره چواری ئه‌م مانگه، له دوو میحوه‌ری باشوری شاری حه‌سه‌كه‌وه ده‌ستیپێكردوو.
به‌پێی ئاماره‌كان، له قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات كه له ده ی كانونی یه‌كه‌م-ی ساڵی ڕابردوو ده‌ستیپێكرد تا ناوراستی مانگی ڕابردوو 620 چه‌كدرای داعش كوژراون و 40 ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو ته‌قیندراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ڕووبه‌ری دوو هه‌زار و 480 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه خاك و 196 گوند و ده‌یان كێڵگه له‌ژێرده‌ستی داعش ده‌رهێندراوه‌و ڕزگاركراوه.
فه‌رمانده‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی توره‌یی فورات، ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو، له‌سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی ڕه‌قه كه له شه‌ش-ی تشرینی دووه‌م-ی ساڵی ڕابردوو ده‌ستپێكرد، به گشتی سێ هه‌زار و 200 كیلۆ مه‌تر چوارگۆشه‌خاك و 236 گوند و ژماره‌یه‌ك كێڵگه و گردی ستراتیژی له ده‌ستی داعش ڕزگاركراون.
xandan -
