ئه‌حمه‌د تورك: تاكورد ئازادنه‌بن ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ئازادنابێت
ئه‌حمه‌د تورك ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌شداری له‌كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی فراكسیۆنی هه‌ده‌په كرد له‌په‌ڕله‌مانی توركیا‌و له‌وتارێكدا وتی"ده‌بێ واز له‌سیاسه‌تی توندوتیژییانه‌ی ئه‌مڕۆ بهێنرێت".
"سیاسه‌تی توندوتیژی له‌ساڵه‌كانی1980 بۆ1994 بینیمان و نایانتوانی داواكاری ئازادی بێده‌نگ بكات هه‌موو كات باوه‌ڕمان به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بووه به‌ڕێگای دیموكراتی"،ئه‌حمه‌د تورك وای وت.
هه‌روه‌ها وتیشی"جێگای هاوسه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانمان ناو خه‌ڵكه و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه، به‌ڵام ده‌زانین گه‌لی كورد بۆ داهاتویه‌كی ئازاد خه‌بات له‌م جوگرافیایه‌دا ده‌كات و تاكورد ئازادنه‌بن ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ئازادنابێت".
هه‌روه‌ها باسیله‌وه‌كرد، بیرۆكه‌یه‌ك ترسی له‌توانای گه‌لی كورد هه‌یه به‌بڕوای ئه‌و، هۆكاری ئه‌وه‌یه كه‌كورد خاون توانای گۆڕانكارین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆیه ئه‌مرۆ ده‌كرێته ئامانج.
ئه‌حمه‌د تورك هه‌روه‌ها سوپاسی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیای كرد له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه‌نیشاندا بۆئازادكردنی له‌زیندان.
xandan -
