"ناتۆ مەشق بە پێشمەرگەی رۆژ دەکات"

ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا ڕایگەیاند، ئێستا ڕۆژبەڕۆژ ژمارەی پێشمەرگەكانی ڕۆژئاوا زیاتر دەبێت، ناتۆ مەشقیان پێ دەكات و هەوڵ هەیە ئەو هێزە بگەڕێتەوە ڕۆژئاوا. گەڕانەوەی ئەو هێزە بە واتای مانەوەی ڕۆژئاوایە و، بە نەگەڕانەوەیشی ڕۆژئاوای كوردستان بەرەونەمان دەچێت و نامێنێت.

(د. كاوە ئازیزی)، ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ئێستا ڕۆژبەڕۆژ ژمارەی پێشمەرگەكانی ڕۆژئاوا زیاتر دەبێت و، ناتۆ مەشق و ڕاهێنانیان پێ دەكات و، وەك هێزێكی باوەڕپێكراو ناسراون و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ددانی پێدا ناون.

(د. كاوە ئازیزی) گوتیشی: ''هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی ئەو هێزە بگەڕێتەوە ڕۆژئاوا، چونكە ئەوانە خەڵكی ڕۆژئاوان و بۆ ڕۆژئاوا دروست كراون، بۆیە پێویستە بگەڕێنەوە و، گەڕانەوەکەشیان لەسەر داوای ئەمریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت. گەڕانەوەی ئەوان هەبوونی ڕۆژئاوایە، بە نەگەڕانەوەشیان ڕۆژئاوای كوردستان بەرەو نەمان دەچێت و نامێنێت.''
kdp-
Top