ئاسایشی کەرکووک تیرۆیستێکی دەستگیر کرد
(فەرھاد حەمە عەلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ھێزەکانیان تیرۆریستێکی داعشیان لە سنووری کەرکووک دەستگیر کردووە، کە پێشتر سەربازی فیرقەی ١٢ی سوپای عێراق بووە و دوای ھاتنی داعش بەیعەتی بە ئەمیری داعش داوە و بووە بە چەکداری ئەو گرووپە تیرۆریستییە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئاسایشی کەرکووک گوتی: ''ئەو چەکدارە بەشداریی لە چەندین شەڕی دژی پێشمەرگەەدا کردووە؛ لەوانە، شەڕەکانی مەکتەب خالید و مەلا عەبدوڵڵا و بەشیر و کۆمەڵگەی شەھید.''
(فەرھاد حەمە عەلی) گوتیشی: ''ئەو چەکدارە لە کاتێکدا دەستگیر کراوە، کە ویستوویەتی دزە بکاتە نێو ئەو ئاوارانەی لە حەویجەوە دێن بۆ کەرکووک. بەڵام زانیاریمان ھەبوو، توانیمان دەستگیری بکەین.''
kdp-
