"سەربەخۆییی کوردستان لە ژوورە داخراوەکان دەرچووە"
(د. هوار نێروه‌یى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''بابه‌تى سه‌ربه‌خۆییى كوردستان له ژووره داخراوه‌كان ده‌رچووه و بووه به بابه‌تێكى كراوه و گرینگى گه‌نگه‌شه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتان و سه‌ركرده جیهانی و هەرێمییەکان؛ به‌تایبه‌تى توركیا و ئێران و عێراق و سووریا. (سه‌رۆك بارزانى) توانیویه‌تى پرسى سه‌ربه‌خۆییى كوردستان بكاته پرسێكى نێوده‌وڵه‌تى و به گوێى هه‌موو سه‌ركرده‌كانى جیهانى گه‌یاندووه و، به‌ڕاشكاوی قسه‌ى له‌گه‌ڵیان كردووه، كه گه‌ڵى كورد له كوردستانى عێراق سه‌ربه‌خۆیى ده‌وێت. بۆیه واى ده‌بینم له‌ژێر سیاسه‌ت و سه‌ركردایه‌تیى حه‌كیمانه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمدا، سیاسه‌تى ئێرانیش دێته گۆڕین و سه‌ربه‌خۆییى كوردستان په‌سه‌ند ده‌كات، كه ئێستا زیاتر له 30 ده‌وڵه‌تى جیهان پشتگیریى سه‌ربه‌خۆییى كوردستان ده‌كه‌ن. سیاسه‌تى ئه‌مەریكاش به‌و ڕاستییه گه‌یشتووە، كه عێراق له‌ژێر سیاسه‌تى ئێران ده‌رناچێت، بۆیه ئیداره‌ى (ترامپ) پشتگیرى لە سه‌ربه‌خۆییى كوردستان ده‌كات.''
(نێروه‌یى) دەڵێ: ''پێشوازى و میوانداریکردنی سه‌رۆكى هه‌رێم لە زۆربه‌ى كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، ئه‌و واتایە ده‌گه‌ینێت، كه وەک سه‌رۆكی وڵاتێکی سەربەخۆ، به‌ناوى (كۆمارى كوردستان) پێشوازیی لێ دەکەن و، (سه‌رۆك بارزانى)ش بۆ بابه‌تى سه‌ربه‌خۆیى هەموو هەوڵێکی داوە و، ده‌یه‌وێت كوردستان له‌م قۆناخه ده‌رباز بكات، كه خه‌ونى هه‌موو كوردێكه. (سه‌رۆك بارزانى) هه‌ست به‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ سه‌ربه‌خۆیى وه‌ده‌ست نه‌خه‌ین، له‌وانه‌یە 100 ساڵى تریش ئه‌م ده‌رفه‌تەمان بۆ دووباره نه‌بێته‌وه.''
ئەو پسپۆڕەی سیاسەتی ناوچەکە دەشڵێ: ''ده‌بینم هه‌موو وڵاتان به كورد ده‌ڵێن، ئێمه دژى ئێوه نین، به‌ڵام پێویسته ئێوه، خۆتان سه‌ربه‌خۆییى كوردستان ڕابگه‌ینن، كه‌چى به‌داخه‌وه له‌نێو هه‌رێمى كوردستاندا لایه‌نى سیاسى هه‌ن، بۆ موزایه‌ده‌ى سیاسى، لەدژی سەربەخۆیی قسه دەکەن.''
kdp-
