پاکێجی (ئەنەکەسە) بۆ کۆنگرەی ژنێف ئاشکرادەبێت

 پاکێجی (ئەنەکەسە) بۆ کۆنگرەی ژنێف ئاشکرادەبێت
ئەندامێکی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان-ڕۆژئاوا، باس لەسەردانی شاندی هاوپەیمانی نیشتیمانی کوردستان(ئەنەکەسە)، دەکات لە کۆنگرەی ژنێف و دەڵێت: "هاوپەیمانی نیشتیمانی کورد لە سوریا بەپاکێجێکەوە سەردانی ژنێف دەکات".

دژوار تۆفیق، ئەندامێکی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان-ڕۆژئاوا رایگەیاند: بریارە لە (23\2\2017)کۆنگرەی ژنێف چوار دەستپێبکات، کە گفتووگۆ دەکرێت، لەنێوان شاندی ڕژێمی سوریا و شاندی ئۆپۆزسیۆن کە شاندی هاوپەیمانی نیشتیمانی (ئەنەکەسە)، وەک نوێنەری گەلی کوردستان لەسوریا لەناو شاندی ئۆپۆزسیۆن دەبێت.

گوتی: " د.عەبدول حەکیم بەشا نوێنەرانی شاندی کوردی دەبێت، لەوێ قسە لەسەر پەنابەران و مژاری ڕووبەڕووبنەوەی تیرۆر و قۆناغی راگواستنەوە لە نێوان ئۆپۆزسیۆن و ڕژێم دەکرێت.

گوتیشی: "(ئەنەکەسە)، بەشێک دەبێت لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا، کارمان ئەوە دەبێت کە داوای فیدرالیەت بکەین بۆ کوردستانی ڕۆژئاوا و وەک پاکێجێک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.










باسنیوز
Top