سۆران.. کۆنفرانسی رێکخستنەوەی گوتاری ئایینی سازدرا
وەیسی سەعید وەیسی، بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران رایگەیاند، دانیشتنەکە لەژێر دورشمی (وقولو للناس حسنا) و بەمەبەستی شیکردنەوەی سەرجەم بڕیار و راسپاردەکانی کۆنفرانسی رێکخستنەوەی گوتاری ئایینی، ئەنجام درا.
لە دانیشتنەکەدا، کە رۆژی سێشەممە 21.2.2017 لە سۆران و بە چاودێریی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو، دوو بابەت تاوتوێ کران، کە بریتی بوون لە گرنگیی لایەنی رۆحی لە وتارەکانی هەینی و گرفتەکانی گوتاری هەینی.
لە دانیشتنەکەدا، بە ئامێری داتاشۆ بیروبۆچوونی کەسایەتییە ئاینییەکان لەبارەی بەرەنجامەکانی کۆنفرانسەکە نمایش کران و گفتوگۆش لەبارەی دید و بۆچوونەکان کرا.
لە رۆژانی 8 و 9ـی 11ـی 2016، بە چاودێریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی ئەوقاف کۆنفرانسێکی بۆ یەکخستنی گوتاری ئایینی لەژێر دروشمی ”بەرەو گوتارێکی ئایینی ھاوسەنگ لەسەر بنەمای مرۆڤدۆستی و ئاشتی کۆمەلایەتی“ ساز کرد.
باسنیوز
