روسنەفت گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆکرد

روسنەفت گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆکرد
کۆمپانیای روسنەفتی رووسیایی رایگەیاند، گرێبەستی بۆ کڕینی نەوتی کوردستان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆکردووە.

بەپێی گرێبەستەکە، کۆمپانیای روسنەفت بۆ ماوەی 3 ساڵ نەوتی هەرێمی کوردستان دەکڕێت و دەیگوازێتەوە بۆ پاڵاوگەکانی لە ناوچە جیاجیاکانی جیهاندا.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای رووسنەفت دەڵێت گواستنەوەی نەوتی هەرێـمی کوردستان بۆ پاڵاوگەکانیان توانای کۆمپانیاکەیان زیاددەکات.

گرێبەستەکەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و رووسنەفت لە شاری لەندەن لە میانەی کۆنفرانسی هەفتانەی نەوت واژۆکراوە.





رووداو
Top