مەسعود بارزانی.. پێشمەرگەیەك لە پێگەی سەرۆكی ھەرێمدا"
كتێبەكە تەواوی گوتار و چاوپێكەوتنەكانی بارزانی لە ماوەی ساڵانی نێوان 2005 تا 2014 لە خۆ گرتووە و لە لایەن سەرۆكایەتی ھەرێم وەك بەشێك لە ئەرشیڤی سەرۆكایەتی ههرێم چاپكراوە.
لەم كتێبەدا، چاوپێكەوتنە رۆژنامەوانییەكانی بارزانی لەگەڵ میدیای كوردی و ناوچەیی و جیھانی و ھەروەھا لێدوان و گوتارەكانی لە كۆڕ و كۆبوونەوە جیاوازەكان لەسەر ئاستی ناوخۆیی كوردستان، عێراق و جیھان بڵاو كراوەتەوە.
بارزانی لە ساڵی 2005 وەك سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ھەڵبژێردرا. ئەوكات لەسەر ئاستی ناوخۆیی ھەرێم ھاوكات بوو، لەگەڵ یەكخستنهوهی ناو ماڵی كوردیی و یەكگرتنەوەی دامودەزگاكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و لەسەر ئاستی عێراقیش ھاوكات بوو لەگەڵ سەر لەنوێ بنیاتنانەوی عێراقی نوێ و نووسینەوەی دەستوور و چەسپاندنی مافە رەواكانی گەلی كوردستان لە دەستوردا و بەشداریكردن لە ناوەندهكانی بڕیاردان لە عێراق.
لەم كتێبەدا، كار و چالاكییەكانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە بارەی بابەتە جیاوازەكانی ناوخۆیی، عێراقی و جیھانی بڵاو كراوەتەوە كە روانینی بارزانی بۆ چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ پرسە جیاوازەكانی سیاسی، دیپلۆماسی، كۆمەڵایەتی، ئابووری و ھتد... دەخاتەڕوو.
k24 -
