لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە ئاگری 14 کەس دەبنە قوربانی

 لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە ئاگری 14 کەس دەبنە قوربانی
له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی پاسێكی شاره‌وانی له‌گه‌ڵ پاسێكی خوێندكاراندا له‌ شاری ئاگری باكووری كوردستان، 14 كه‌س بریندار بوون، كه‌ 12یان خوێندكارن.

دوا به‌دوای رووداوه‌كه‌ برینداره‌كان به‌ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گوازرانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حكومی ئاگری و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت.

برینداره‌كان كه‌ به‌گشتیی باری ته‌ندروستیان باش بوو، پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشت.











باسنيوز
Top