پرۆسەی بایۆمەتری لەھەرێمی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار درێژکرایەوە
ھەندرێن رواندزی، بەرپرسی بنکەی 226ی سۆران، سەر بە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان، رایگەیاند: "بەپێی نوسراوێکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان، ک ەلە رۆژی 19-2-2017 دەرچووەو ئاڕاستەی بنکەکانی بایۆمەتری کراوە، تیادا ئەوەخراوەتەڕوو، کە پرۆسەی بایۆمەتری ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان، بۆ کاتێکی نادیار درێژکراوەتەوە".
بەرپرسی بنکەی سۆرانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان، گووتیشی: "درێژکردنەوەی پڕۆسەی بایۆمەتری دەنگدەران، لە ئێستادا زۆر گرنگە، چونکە خەڵکێکی زۆرماوە بایۆمەتری ئەنجام بدات، ئەمەش پێویستی بە کات ھەیە".
باسنیوز
