پرۆسەی بایۆمەتری لەھەرێمی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار درێژکرایەوە

 پرۆسەی بایۆمەتری لەھەرێمی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار درێژکرایەوە
بەرپرسی بنکەی سۆرانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان، ھاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە بەنووسراوێکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان، پڕۆسەی بایومەتری لە ھەرێمی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار درێژکرایەوە

ھەندرێن رواندزی، بەرپرسی بنکەی 226ی سۆران، سەر بە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان، رایگەیاند: "بەپێی نوسراوێکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان، ک ەلە رۆژی 19-2-2017 دەرچووەو ئاڕاستەی بنکەکانی بایۆمەتری کراوە، تیادا ئەوەخراوەتەڕوو، کە پرۆسەی بایۆمەتری ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان، بۆ کاتێکی نادیار درێژکراوەتەوە".

بەرپرسی بنکەی سۆرانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان، گووتیشی: "درێژکردنەوەی پڕۆسەی بایۆمەتری دەنگدەران، لە ئێستادا زۆر گرنگە، چونکە خەڵکێکی زۆرماوە بایۆمەتری ئەنجام بدات، ئەمەش پێویستی بە کات ھەیە".







باسنیوز
Top