ناسیح غەفوور: بارزانی سەرجەم ئەوانەی بینی کە بڕیاریان کاریگەری بەسەر ناوچەکەوە هەیە
د. ناسیح غەفوور، چاودێری سیاسی و پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان،ڕایگەیاند: “بارزانی لە کۆنگرەی میونشن زۆرترین دیداری دیپلۆماسی ئەنجام دا، ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ بایەخی وڵاتان بە هەرێمی کوردستان و پرسی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بارزانی کە بووەتە قەڵغانێک لەبەردەم تەشەنەسەندنی داعش و تێکشاندنیان لە تەواوی عێراق”.
ڕوونیشی کردەوە: “بارزانی چاوی بە سەرجەم ئەو سیناتۆر و نوێنەر و کەسایەتییە سیاسی و نێودەوڵەتییانە کەوتووە کە کاریگەرییان لەسەر بڕیاری سیاسیی ناوچەکە هەیە، هەندێکیشیان بۆچوونیان لەسەر هەرێمی کوردستان گۆڕاوە، بەتایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران".
ئەوەشی خستە ڕوو، بەشێک لە دیپلۆماتکار و باڵیۆزەکان خۆیان ویستوویانە دیدار لەگەڵ بارزانی ئەنجام بدەن. گوتیشی: “ئەندامانی شاندەکە گوتیان، لەبەر زۆریی دیدارەکان، بارزانی دەرفەتی بەشداریکردنی لە پانێڵەکەی نەبووە”.
بە پێی زانیارییەکان، له پهراوێزی كۆنفرانسی (ئاسایشی جیهانی) له میونشن، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەم دیدارانەی ئەندام داوە:
یەکەم: ئێدوارد ناڵبەندیان وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا
دووەم: دێسك نوێنەری كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤووس
سێیەم: جیمس ماتێس وەزیری بەرگریی ئەمەریكا
چوارە: موحەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران
پێنجەم: خاتوو بیتا مێرك وەزیری دەوڵەت لە هەرێمی باڤاریای ئەڵمانی
شەشەم: شێخ خالد ئەلجەراح جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری ناوخۆی كوەیت
حەوتەم: شاندێكی هاوبەشی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا لە هەردوو حزبی دیموكرات و كۆماریخواز بە سەرۆكایەتیی سێناتۆر جۆن مەكین
حەوتەم: توماس ئۆپەرمان سەرۆكی حزبی سوسیالدیموكراتی ئەڵمانیا
هەشتەم: ئەنتۆنیو گۆتیرس سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان
نۆیەم: مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمەریك
دەیەم: حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق
یانزە: مانفرێد ڤیبەر سەرۆكی گرووپی محافزەكاری نێو پارلەمانی ئەوروپا
دوانزە: ئەنجلینا ئاڵفانۆ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا
سیانزە: ئۆرسەلا ڤۆندرلاین وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا
چوارە: شاندی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا
پانزە: بڕێت مەكگورك نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتیی شەڕی دژی داعش
شانزە: بینالی یڵدرم سەرۆكوەزیرانی توركیا
باسنیوز
