دەزگای خێرخوازیی بارزانی سۆپا بەسەر قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر دابەش دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 20/2/2017، بە مەبەستی پشتیوانیکردنی قوتابییان و ھاندانیان بۆ بەردەوامی دان بە خوێندن، تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی کوێت 290 ئامێری گەرمکەرەوە (سۆپا)یان بەسەر ھۆڵەکانی خوێندنی قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر دابەش کرد.
ھاوکات ھەر ئەمڕۆ دووشەممە 20/2/2017، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمەریکی بە مەبەستی ھاوکاری و پشتیوانیکردنی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، سمینارێکیان بۆیان لە سەنتەری ژینی شاری ھەولێر بەڕێوە برد.
لە سمینارەکەدا ڕێنمایی تەندروستی و فێرکاری لەسەر چۆنیەتی بە کارھێنانی ئامێرەکانی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بۆ بەشداربووان شی کرایەوە و لە کۆتاییدا 22 ویلچەر بەسەر کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەتدا دابەش کرا.
باسنيوز
