ڕاپەڕین.. دوو کەس بە دەیان ملیۆن دیناری ساختەوە دەستگیر کران

 ڕاپەڕین.. دوو کەس بە دەیان ملیۆن دیناری ساختەوە دەستگیر کران
لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین هێزەکانی ئاسایشی سنوورەکە دوو کەسیان بە زیاتر لە 45 ملیۆن دیناری ساختە و بڕێک پارەی ساختەی دیکەی بیانییەوە دەستگیر کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئاسایشی ڕاپەڕین ، ئەو دوو كەسە بە بڕی چل و حەوت ملیۆن و نۆسەد هەزار دیناری ساختە و 100 دۆلاری ئەمەریكی تەزویر و چوار كاغەزی سپیكردنەوەی دراوەوە دەستگیر کراون.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە، ئەو دوو کەسە ئۆتۆمبێلێک و دەمانچەیەكی جۆری (داڵ) و (3) مۆبایلیشیان پێ بووە، گیراوە، هەروەها لە بازگەی (دەربەند)یش ئۆتۆمبیلیکی تر دەستی بەسەردا گیراوە کە بۆ هەمان مەبەست بەکاریان هێناوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێستا ئەو دوو کەسە بەندن و لە لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا دانیان بەوەدا ناوە کە ئەو پارەیەیان لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێناوەو ویستوویانە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ساغی بکەنەوە.














باسنیوز
Top