ڕاپەڕین.. دوو کەس بە دەیان ملیۆن دیناری ساختەوە دەستگیر کران
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئاسایشی ڕاپەڕین ، ئەو دوو كەسە بە بڕی چل و حەوت ملیۆن و نۆسەد هەزار دیناری ساختە و 100 دۆلاری ئەمەریكی تەزویر و چوار كاغەزی سپیكردنەوەی دراوەوە دەستگیر کراون.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە، ئەو دوو کەسە ئۆتۆمبێلێک و دەمانچەیەكی جۆری (داڵ) و (3) مۆبایلیشیان پێ بووە، گیراوە، هەروەها لە بازگەی (دەربەند)یش ئۆتۆمبیلیکی تر دەستی بەسەردا گیراوە کە بۆ هەمان مەبەست بەکاریان هێناوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێستا ئەو دوو کەسە بەندن و لە لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا دانیان بەوەدا ناوە کە ئەو پارەیەیان لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێناوەو ویستوویانە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ساغی بکەنەوە.
باسنیوز
