پەرلەمانتارێک: پەکەکە لە هەندێک سنووری هەرێمی کوردستان بازگەی زۆری داناوە

 پەرلەمانتارێک: پەکەکە لە هەندێک سنووری هەرێمی کوردستان بازگەی زۆری داناوە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە لە سنووری پارێزگای دهۆک پەکەکە لە سنووری خۆی بازگەیان فراوان کردووە و لە هەندێک شوێن بازگەیان داناوە و دەستدرێژییان کردووەتە سەر خاکی کوردستان.

نازم هەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لێژنەی ئاسایشی و ئەنجومەنی خۆجێی پەرلەمان رایگەیاند: "لە سنووری باشووری کوردستان و پارێزگای دهۆک پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و لە ناوچەکانی بناری قەندیل چەند ناوچەیەکیان داگیر کردووە و باج و سەرانە لە خەڵک وەردەگرن، تانەت لە هەندێک شوێن بازگەیان فراوان کردووە، گوتی: "جووڵەی پەکەکە گرفتی گەورەی بۆ ئەمنیەتی کوردستانی باشوور دروست کردووە، دەرفەتی بۆ تورکیا ڕەخساندووە بە ویستی خۆی ناوچەکانی سنووری کوردستانی باشوور بۆردومان بکات، بە سەدان گوند چۆڵ بکرێن، بەدەیان گوند وێران بکرێن، ئێستاش کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هاوکارییەکانیانی بۆ ناوچە سنوورییەکان راگرتووە، چونکە ناوێرن بچنە ئەو ناوچانە بشچن سوودی نییە، چونکە لە چنگی هێزێک دایە لە دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە".

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لەسەر کردایەتیی سیاسی هەرێمی کوردستان دەکەن پرسی پەکەکە لەو ناوچانە یەکلا بکاتەوە.















باسنیوز
Top