سلێمانی.. شارەوانی پارەی خۆڵ و خاشاک لە ھاووڵاتیان وەردەگرێت

 سلێمانی.. شارەوانی پارەی خۆڵ و خاشاک لە ھاووڵاتیان وەردەگرێت
بەڕێوبەری گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕای گەیاند: "لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕیاری وەرگرتنی پارەی خۆڵ و خاشاکی ماڵان دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە."

ئەو بەڕێوەبەرە ئاشکراشی کرد: "ھەر ماڵێکی شاری سلێمانی، لە بەرانبەر فڕێدانی خۆڵ و خاشاک، ھەموو مانگێک بڕی پێنج ھەزار دیناری عێراقی لێ وەردەگیرێت.

بەھادین ئیبراھیم، بەڕێوبەری گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، لە لێدوانێکدا ڕای گەیاند: "لەلایەن وەزارەتی شارەاونی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، داوای ئەوەمان لێ کراوە، سەرژمێریی ماڵان بکەین، بۆ ئەوەی چۆن و بە چ شێوەیەک خۆڵ و خاشاکی ھاووڵاتیان کۆ بکرێتەوە، ئایا کۆمپانیا ئەو کارە بکات، یاخود ھاوشێوەی جاران شارەوانی خۆڵ و خاشاک کۆ بکاتەوە".

گوتیشی: "لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو بڕیارە دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، بێگومانی وەرگرتنی ئەو پارەیە تەنیا ماڵان ناگرێتەوە، بەڵکوو شوێنە گشتیەکانیش دەگرێتەوە".
بەڕێوبەری شارەوانییەکانی سلێمانی، بڕی ئەو پارەیەی ئاشکرا کرد کە لەبری فڕێدانی خۆڵ و خاشاک مانگانە لە ھەر ماڵێک وەردەگرێت و ڕای گەیاند: لە بەرامبەر فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی ھەووڵاتیاندا ھەموو مانگێک بڕی سێ ھەزار بۆ پێنج ھەزار د وەردەگیریت، بەڵام بۆ شوێنە گشتییەکان بڕی پارەکە زیاتر دەبێت".

ئاماژەی بەوەش کرد: "داھاتی ئەو پارەیە لە 20%ی بۆ شارەوانی سلێمانی دەبێت، ھەروەھا لە 80%ی- ئەو پارەیە دەچێتەوە سەر میلاکی حوکومەتی ھەرێمی کوردستان.











باسنیوز
Top