هەزار و 200 گەنجی کورد پەیوەندی بە حەشدی شەعبییەوە دەکەن

هەزار و 200 گەنجی کورد پەیوەندی بە حەشدی شەعبییەوە دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی ئاشکرا کرد، فشارێکی زۆر لەسەر سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە، بۆ ئەوەی پارە بۆ ئەو لیوایەی حەشدی شەعبی خەرج بکات کە بۆ کوردەکانی سنووری خانەقین و خوورماتوو دروست کراون.



ئیسلام حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: “ناونووسینی کوردان بۆ ناو حەشدی شەعبی سەری گرتووە، لە ناوچەکانی خانەقین و سەعدیە و بەدرە و جەسان، زیاد لە 1200 خەڵکی کورد ناونووس کراون، ئێستا چەکدارن لەناو حەشدی شەعبی، ئەوەش پلانێکی زۆر گەورەیە و مەترسیدارە، دواجار شەڕی کورد بەدەست کورد بکرێت”.



جەختیشی لەوە کردەوە: "گەنجەکان دەڵێن بۆ بژێویی ژیانیان چوونەتە ناو حەشدی شەعبی، بەڵام بەهیچ شێوەیەک شەڕی پێشمەرگە ناکەن، بەس ئەوەی پارە بە گەنجی کورد دەدات، لەخۆڕانییە و بۆ دواڕۆژ بەگژ کوردیاندا دەدەن".



ئاماژەی بەوەش کرد، نووری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، فشاری زۆر لەسەر حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات کە پارەیەکی زۆر بۆ ئەو لیوایە خەرج بکات کە بۆ گەنجە کوردەکان دروست کراوە.







باسنیوز
Top