جمهوری ئیسلامی ئیرانی دوو هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دران
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) ڕۆژی شەممە 2017 -2- 18 سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری خوڕەمئاوا ناوەندی پارێزگای لوڕستان بەڕێوە چووە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، ناسنامەی ئەوو دوو هاووڵاتییەی کە لەسێدارە دراون، "محەمەد میر" تەمەن 34 ساڵ و “ئەمین میر دەریکوەند” تەمەن 31 ساڵ ڕاگەیاندراوە.
ئەو دوو هاووڵاتییە ساڵی 2012 بە تۆمەتی “کڕین و فرۆشتی مادە هۆشبەرەکان" دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
محەمەد و ئەمین ماوەی 5 ساڵی ڕابردوو لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری خوڕەمئاوا ڕاگیرابوون.
باسنیوز
