جمهوری ئیسلامی ئیرانی دوو هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دران

جمهوری ئیسلامی ئیرانی دوو هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دران
دوو هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی (خوڕەم‌ ئاوا) لە پارێزگای لوڕستان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لەسێدارە دران.



بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) ڕۆژی شەممە 2017 -2- 18 سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری خوڕەم‌ئاوا ناوەندی پارێزگای لوڕستان بەڕێوە چووە.



بەپێی هەمان سەرچاوە، ناسنامەی ئەوو دوو هاووڵاتییەی کە لەسێدارە دراون، "محەمەد میر" تەمەن 34 ساڵ و “ئەمین میر دەریکوەند” تەمەن 31 ساڵ ڕاگەیاندراوە.



ئەو دوو هاووڵاتییە ساڵی 2012 بە تۆمەتی “کڕین و فرۆشتی مادە هۆشبەرەکان" دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.



محەمەد و ئەمین ماوەی 5 ساڵی ڕابردوو لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری خوڕەم‌ئاوا ڕاگیرابوون.



باسنیوز
Top