نرخی نەوت لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و جیهان
نرخى گرێبه‌سته دواخراوه‌كانی برنت كه نرخێكی پێوانه‌ییه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا یه‌ك به‌رزبووه‌و گه‌یشته 55.82 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خۆرئاوای ته‌كساس سێ سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته 53.43 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
كۆمپانیای بیكر هیوز بۆ خزمه‌تگوزاری وزه رایگه‌یاند، كۆمپانیاكانی وزه‌ی ئه‌مریكا ژماره‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی نه‌وتیان بۆ پێنج هه‌فته له‌سه‌ریه‌ك به‌رزكردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه رێكخراوی ئۆپیك و وه‌به‌رهێنه‌رانی دیكه له‌ناویاندا روسیا له‌كۆتایی ساڵی رابردوودا رێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان به‌ڕێژه‌ی 1.8 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان، رێژه‌ی پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنه‌كه گه‌یشتووه‌ته له‌سه‌دا 90.
خندان
