بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی پارتی، لەگەڵ فراكسیۆنەكانی پەرلەماندا كۆ بووەوە

 	 بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی پارتی، لەگەڵ فراكسیۆنەكانی پەرلەماندا كۆ بووەوە
گوتەبێژی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، ئەمرۆ بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد و، لەگەڵ فراكسیۆنەكاندا كۆ بووەوە.

(د. محەممەد عەلی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمرۆ یەكشەممە (عەلی حوسێن)، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی تەواوبوونی ئەركەكەی وەكو بەرپرسی لقی 2ـی پارتیمان لە شاری هەولێر، سەردانی فراكسیۆنەكانی پەڕلەمانی كوردستانی كرد و، ئێمەیش لە فراكسیۆنی پارتی یاوەریمان كرد كە سەردانی فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمانی كوردستانیان كرد، ئەوانەی لە پەرلەمان بوون بریتی بوون لە برادەرانی فراكسیۆنی یەكێتیی، توركمان، ئاشووری، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و گۆڕان".

(د. محەممەد) گوتیشی: "(عەلی حوسێن) پێشتریش وەكو بەرپرسی لقی 2 كە كۆبوونەوەی پەرلەمان دەستی پێ كرد، سەردانی پەرلەمان و هەموو فراكسیۆنەكانی كردووە".

گوتەبێژی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان زیاتر گوتی: "لەنێو پەرلەمان بەردەوام سەردانی لەو جۆرە لە نێوان فراكسیۆنەكاندا هەیە".
KDP-
Top